نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 73 دۆلارە

ئەمڕۆ یەکشه‌ممه‌ 20ی حوزه‌یرانی 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 73 دۆلار و 51 سەنتە.

هاوکات لە بۆرسە بازارە جیهانییەکان، نرخی‌ بەرمیلێک نەوتی‌ خاوی ئەمریکیش بە 71 دۆلار و 64 سەنت مامەڵەی‌ پێوە دەکرێت.

پێشتر نرخی نەوت بۆ سەروو 70 دۆلار بەرزبووەوە، دوای ئەوەی لە ساڵی رابردووەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی کارگە گەورەکانی جیهان و راگرتنی جموجوڵی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی بوو.


AM:09:21:20/06/2021




ئه‌م بابه‌ته 125 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌