کۆبونەوەی ئەنجومەنی كارگێری ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی بەڕێوەچوو

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ئەندامانی ئەنجومەنی کاڕێگێڕی ژوور، ڕۆژی دووشەممە ٥\٤\٢٠٢١ کۆبونەوەی مانگانەی ژمارە چواری ساڵی ٢٠٢١ی ئەنجامدا.

لەکۆبونەوەکەدا باس لە تەواوی پشتیوانیەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرا بۆ کەرتی کشتوکاڵ و بەرهەمی ناوخۆی و بەگەڕخستنەوەی کارگە ناوخۆیەکان و زیادکردنی دەرفەتی کارکردن.

بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکە تەرخانکرا بۆ  گفتوگۆکردن لەبارەی کاری بازرگانی و ئەو کێشەو گرفتانەی ڕوبەرووی  بازرگانان و خاوەنکاران  و پیشەسازان دەبێتەوە، میکانیزمەکانی هەنگاونان بۆ چارەسەردنی باسی لێوەکرا.
 
لەکۆبونەوەکەدا جەخت لەوە کرایەوە، ژووری بازرگانی و سلێمانی بەدواداچون بۆ سەرجەم ئەو داواکاری و کێشە و گرفتانە دەکات کە لە دەروازە سنورییەکانی ھەرێمی کوردستان  ڕووبەڕی بازرگانان و خاوەنکاران دەبێتەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان ھەوڵی چارەسەڕ کردنی کێشەکان دەدات.


PM:04:20:05/04/2021




ئه‌م بابه‌ته 171 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌