لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵدا بەهای هەناردەی توركیا بۆ وڵاتانی دراوسێی زیاتر بووە لە 4 ملیار دۆلار


بەگوێرەی ئامارە فەرمییەكان، توركیا لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵدا بە بەهای زیاتر لە 4 ملیار دۆلار كاڵا و شمەكی هەناردەی وڵاتانی دراوسێی كردووە.

بەگوێرەی ئامارەكانی وەزارەتی بازرگانیی توركیا، كە ئەمڕۆ یەكشەممە 4ی نیسان ئاژانسی ئانادۆڵو بڵاوی كردووەتەوە، لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵ توركیا بە بەهای 50 ملیار دۆلار كاڵا و شمەكی هەناردە كردووە.

لەو ڕێژەیەش، هەناردەی توركیا بۆ وڵاتانی دراوسێی 4 ملیار و 327 ملیۆن دۆلار بووە.

ئەو وڵاتانەی دراوسێی توركیا بریتین لە، ئێران، یۆنان، عێراق، جۆرجیا، سوریا و بولگاریا.

وەزارەتی بازرگانیی توركیا ئاماژەی بەوەشكردووە، هەناردەی وڵاتەكەی لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی 2020 بەڕێژەی 21% زیادی كردووە.

ئەوەش ئاشكراكراوە، عێراق ڕیزبەندی یەكەمی وڵاتانی دراوسێی توركیای گرتووە و بە بەهای یەك ملیار و 875 ملیۆن و 111 هەزار دۆلار كاڵا و شمەكی بۆ هەناردە كراوە.


PM:04:11:05/04/2021




ئه‌م بابه‌ته 108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌