وه‌سفی خه‌لیل ڕاوێژكاری شتوكاڵی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت ''ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سیمنارێكی له‌باره‌ی ڕێگری كردن زیانه‌كانی كۆرۆنا له سلێمانی ئه‌نجامدا، تیایدا زۆربه‌ی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی سلێمانی ڕاوبۆچونی خۆیان ده‌ربڕی''.
ڕاشیگه‌یاند ''ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی له كاتی كه‌ره‌نتینه‌دا به هاوكاری خاوهنكاران، توانی ١٠٠ هه‌زار سه‌به‌تی خۆراك بۆ هاوڵاتیانی كه‌م ده‌رامه‌ت ، دابین بكات، جگه له‌وه‌ش توانی هاوكاری پزیشكی پێشكه‌ش به ته‌ندروستی سلێمانی بكات''.
ڕێكخراوی تۆڕی گه‌شه‌پێدان له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه دروستكراوه له بواره‌كانی په‌ره‌وه‌رده و ته‌ندروستی و كشتوكاڵی و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی كار ده‌كات، له شاری سلێمانیش چه‌ندین كاروچالاكی گرنگی ئه‌نجامداوه.