وەزارەتی گواستنەوەی عیراق رایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عیراق و چین دەستپێدەکاتەوە و ھەفتانە یەک گەشتی ئاسمانیی لەنێوان ھەردوو وڵاتدا ئەنجام دەدرێت.
ئاوێنه: لە راگەیەنراوێکدا نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوەی عیراق بڵاویکردووەتەوە کە بە ھەوڵی ناسر حوسێن بەندەر شبلی، وەزیری گواستنەوە، رەزامەندیی لەسەر دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و چین وەرگیراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دەستپێکردنەوەی گەشتەکان بەمەجەرکانی تەندروستیی لەپێناو پاراستنی سەلامەتی گەشتیاران، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عیراق و چین دەستپێدەکاتەوە و ھەفتانە یەک گەشتی ئاسمانیی لەنێوان ھەردوو وڵاتدا ئەنجام دەدرێت.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، ئێستا هەوڵەکان خراونەتەگەڕ بۆ ئەوەی گەشتە بارزگانییەکانی نێوان عیراق و چین بە ئامانجی زیادکردنی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بارزگانیی نێوان ھەردووڵات دەست پێبکاتەوە.