وەزارەتی بازرگانی هه‌رێم بازاڕێكی تایبەت بە كەرەستەی خۆراكی هەرزان دەكاتەوە

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی رایگەیاند: پلانیان هەیە لە مانگی رەمەزاندا لە رێگەی چەند بازرگانێکەوە خواردنە پێویستەکان بە نرخی کۆ دەفرۆشن بە هاوڵاتیان، لە هەموو شارەکانیشدا بازاڕێکی ناوەندی تایبەت بە وەزارەت دەکەینەوە.

نەوزاد کامل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم راگەیاند:، بە مەبەستی دابەزاندنی نرخ و ھاوکاریی ھاوڵاتیان، لپلانمان هەیە ئەو شتومەک و خۆراکانەی رۆژانە لە دەرەوە ھاوردە دەکرێن بە نرخی کۆ بە ھاوڵاتیانی بفرۆشرێتەوە.

ڕوونیشیكردەوە: بابەتە پێویستیەکانی رۆژانەی هاوڵاتیان وەکو برنج و ئارد و چەند بابەتێکی تر كە بە نرخی کۆ دەفرۆشرێنەوە و قازانجیان ناخرێتەسەر.

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ئاشکراشیکرد: بەتەمان لە هەموو شارەکاندا بازاڕێکی ناوەندی تایبەت بە وەزارەت بکەنەوە و ئەو کەلوپەلە خۆراکیانەی تێدا بخرێتە بەردەستی هاوڵاتیان، لە ئێستاشدا سەرقاڵی دابینکردنی جێگای بازاڕەکانن و ئامادەکاری دەکەن بۆ جێبەجێکردنی ئەو پلانە.



PM:05:51:03/04/2021




ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌