باڵوێزی ئیندۆنیزیا سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرد


باڵوێزی ئیندۆنیزیا لە عێراق سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سلێمانی کرد و لەگەڵ سیروان محەمەد، سەرۆکی ژوور کۆبویەوە.

ئێلمار لوبیس، باڵوێزی ئیندۆنیزیا لە عێراق ڕایگەیاند "دەمانەوێت  پەیوەندییە بازرگانی و ئابورییەکانمان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان و شاری سلێمانیدا بەھێز بکەین و بەشداری  لە پێشەنگا نێودەوڵەتییەکان بکەین و کار ئاسانی بۆ بازرگانان و خاوەنکاران ئەنجام بدەین تاکو بتوانن بێنە شاری سلێمانی پرۆژە و وەبەرھێنان بکەن یاخود بازرگانانی سلێمانی بچنە ئەندەنوسیا و لە نزیکەوە لەگەڵ خاوەنکاران  و کۆمپانیاکانماندا ئاشنابن و کاری ھاوبەش بکەن".

دواتر باڵوێزی ئیندۆنیزیا سەردانی   پرۆژەی گەنجینەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی  سلێمانی کرد و سیروان محەمەد، ڕایگەیاند "پرۆژه‌ی گه‌نجینه‌کانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سليمانی بریتییه‌ له‌ دروستکردنی 586 کۆگای هاوچه‌رخ به‌ ڕوبه‌ری جیاواز، پرۆژه‌که‌ له‌سه‌ر 400 دۆنم زه‌وی له‌ سلێمانی له‌ نزیک گوندی ژاڵه‌ی سه‌روو جێبه‌جێ ده‌کرێت، دابه‌ش بوون به‌سه‌ر چه‌ند زۆنێکدا، لەدروستکردنی پرۆژەکەدا هەموو ستاندار و پێوەرێکی جیهانی تێدا ڕەچاو دەکرێت، له‌ ئێستادا کارکردن تیایدا به‌رده‌وامه‌".

لای خۆشیەوە ئێلمار لوبیس، باڵوێزی ئیندۆنیزیا سەرسامی خۆی بە پرۆژەکە دەربڕی و ڕایگەیاند "ئەم پرۆژەیە یەکێکە لە باشترین پرۆژەکان لەسەر ئاستی عێراقدا، بە تەواو بونی پرۆژەکە سلێمانی دەبێتە سەنتەرێکی بازرگانی گرنگ، ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم".

داوتر شاندەکە سەردانی ڤیستاڤاڵی بەھار بۆ بازاڕکردنیان کرد و لە نزیکەوەکۆمپانیاکان بەشداربوەکانی ڤیستڤاڵەکەیان بەسەر کردوە. 

شایەنی باسە، ڤیستیڤاڵی بەھار بۆ بازار کردن ئەمڕۆ ٢٠٢١⁄٤⁄١ کرایەوە تاکو بەرواری ٢٠٢١⁄٤⁄١٠ بەردەوام دەبێت.


PM:02:15:01/04/2021




ئه‌م بابه‌ته 260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌