سەفیری ئەندەنسویا لەعێراق سەردانی شاری سلێمانی کرد


بەمەبەستی ئاگاداربون لەکارە بازرگانیەکان و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی وڵاتی ئەندەنوسیا لەگەڵ شاری سلێمانی سەفیری ئەندەنوسیا لەعێراق گەشتە شاری سلێمانی.

بەڕێز دابان شەدەڵە، جێگری به‌رپرسی پە‌یوە‌ندییە‌كانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و  ئامانج شەوکەت حاجی مشیر، ڕاوێژکاری جێگری به‌رپرسی پە‌یوە‌ندییە‌كانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و  دابان نەجمەدین، ڕێکخەری گشتی پەیوەندیەکان لەژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پێشوازیان کرد لە ئێلمار لوبیس، سەفیری وڵاتی ئەندەنوسیا لەعێراق.

لەکاتی پێشوازیکردنیاندا دابان شەدەڵە، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەسەردانیکردنی سەفیری ئەندەنوسیا لەعێراق بۆ شاری سلێمانی هیوای خواست بتوان لەسەردانەکەیاندا پەیوەندیەکانیان لەڕوی بازرگانی و وەبەرهێنانەوە بەهێز بکەن و پشتیوانی خۆی بۆ دەربڕین بۆ هەموو هاوکاریەک.

سەفیری ئەندەنوسیا لەعێراق بڕیارە لەگەڵە پارێزگاری سلێمانی و سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کۆبونەوە ئەنجام بدات و پەیوەندیە بازرگانیەکانیان لەگەڵ بازرگانان بەهێز بکەن.


PM:09:09:31/03/2021




ئه‌م بابه‌ته 218 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌