شاندێكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی به‌شداری له‌ پێشانگایه‌كی كشتوكاڵی ده‌كه‌ن له‌ دیاربه‌كر


وه‌سفی خه‌لیل ڕاوێژكاری كشتوكاڵی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت ''ساڵانه‌ به‌شداری له‌م پێشانگایه‌دا ده‌كه‌ین ته‌نها بار نه‌بێت به‌هۆی كۆرۆناوه‌  ساز نه‌كرا، ئه‌م ساڵ سێ وڵات به‌ فه‌رمی بانگێشت كراون كه‌ بریتین له‌ ڕوسیا و ئازه‌رباینجان و عێراق، له‌ عێراق سێ شاره‌كه‌ی هه‌رێم و موسڵ به‌شدارین.

ڕاشیگه‌یاند ''له‌ پێشه‌نگاكه‌دا چه‌ندین جۆری تۆو ئامێری كشتوكاڵی و پێداویستییه‌كانی كه‌رتی كشتوكاڵ نمایش كراون، كه‌ زۆربه‌یان به‌رهه‌می ناوخۆی توركیان، ئێمه‌ جیا له‌ به‌شداری له‌ پێشه‌نگاكه‌دا سه‌ردانی كارگه‌ی دروستكردنی به‌هه‌رهه‌می كشتوكاڵی ئامێره‌كان ده‌كه‌ین''.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پێشه‌نگاكه‌ ماوه‌ی دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت، ئێمه‌ وه‌ك نوێنه‌ری ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی سه‌ردانی شاره‌وانی دیاربه‌ركر و ژووری بازرگانی  دیاربه‌كرمان كرد و به‌ گه‌رمی پێشوازیمان لێ كرا و له‌گه‌ڵیان كۆبوینه‌وه‌ و ڕه‌وشی بازرگانی و پیشه‌سازی كشتوكاڵیمان تاوتوێ كرد''. 


PM:08:53:30/03/2021




ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌