چوارھەمین پێشەنگای خۆراکی لە ھیندستان دەکرێتەوە

بەشی پەیوەندییەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سەرجەم ئەو بازرگان و خاوەنکارانە ئاگادار دەکاتەوە کە لە بواری خۆراکیدا کار دەکەن، چوارھەمین پێشەنگای خۆراکی لە وڵاتی ھیندستان دەکرێتەوە و دەتوانن بەشدار بن.

بەشی پەیوەندییەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ئاماژە بەوەش دەکات، پێشەنگاکە لە بەرواری ٢١ و ٢٢ی مانگی سێ لە وڵاتی ھینداستان دەکرێتەوە.

ئەو بازرگان و خاوەنکارەنەی کە خوازیارن بەشدار بن تاکو ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢١⁄٣⁄٣ سەردانی بەشی پەیوەندییەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بکەن.


PM:04:11:28/02/2021




ئه‌م بابه‌ته 170 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌