ئێران له‌سبه‌ینێوه‌ مه‌رزی حاجی ئۆمه‌ران‌ به‌ڕوی هه‌رێمی كوردستان داده‌خات

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر داواكاری كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان داخرا، بڕیاریشدراوه‌ له‌ پاشنیوه‌ڕۆی سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌وه‌، ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران به‌ڕوی هاتوچۆی گه‌شتیاری دابخرێت.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران، ئاگاداری هاوڵاتیان و گه‌شتیاران ده‌كه‌نه‌وه‌، لایه‌ن ئێرانی له‌ ڕێگای په‌یوه‌ندییه‌كانه‌وه‌، ئاگاداریكردونه‌ته‌وه‌، حكومه‌تی ئێران بڕیاریداوه‌ له‌كاتژمێر 2:00ی پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 21ی (شوبات/2)ی 2021ه‌وه‌ ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران به‌ڕوی گه‌شتیارییه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی 2 (دو) هه‌فته‌ داده‌خه‌ن.

ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه‌، هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ له‌ ئێرانن، ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان و هاوڵاتیانی ئێرانی كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستانن ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ وڵاتی خۆیان له‌ ئێران.

بەمەبەستی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، كاتژمێر 12:00ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، له‌سه‌ر داواكاری پارێزگای كرماشان، ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان به‌ڕوی هاتوچۆی گه‌شتیاری داخراوه‌.


PM:10:05:20/02/2021




ئه‌م بابه‌ته 133 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌