ده‌روازه‌ی په‌روێزخان به‌ڕوی گه‌شتیاران داخرا

به‌مه‌به‌ستی رێكاره‌كانی رێگریكردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای نوێ، ده‌روازه‌ی په‌روێزخان به‌ڕوی گه‌شتیاران داخرا، له‌باره‌یه‌شه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌روازه‌كه‌ زانیاری زیاتر ئاشكرا ده‌كات.

عه‌لی تۆفیق به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌روازه‌ی په‌روێزخان رایگه‌یاند: به‌ بڕیاری پارێزگاری كرماشان، ده‌روازه‌ی په‌روێزخان له‌ دیوی ئێرانه‌وه‌ به‌ ڕووی گه‌شتیاران داخرا.

به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌روازه‌ی په‌روێزخان وتیشی: داخستنی ده‌روازه‌كه،‌ به‌ هۆی رێكاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جۆره‌ نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنایه، كه‌ له‌ ئێستادا كۆرۆنای نوێ گه‌یشتۆته‌ عێراق و له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك بڵاوبۆته‌وه‌.



PM:04:41:20/02/2021




ئه‌م بابه‌ته 157 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌