ڕاوێژکاری دارایی کازمی: عێراق لە لێواری بوژانەوەی ئابوریدایە

محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی مستەفا کازمی، ئەمڕۆ شەممە 20ی شوبات ڕایگەیاند کە عێراق لە لێواری بوژانەوەی ئابوریدایە و لیژنەی باڵای چاکسازیش بڕیاری گرنگینا داوە سەبارەت بە هەردوو کەرت گشتی و تایبەتیش.

ڕاوێژکاری دارایی کازمی لە لێدوانیدا بۆ میدیای فەرمی عێراقی ڕایگەیاند، "ئاماژەکانی بووژانەوەی ئابووریی عێراق لەبەر دوو هۆکارە یەکەمیان، بوژانەوەیە لە کەرتی کشتوکاڵ و زیادبوونی بەرهەمی ناوخۆی نانەوتی لە ساڵی 2021دا بەڕێژەی %4، هەروەها زیادبوونی خواست لەسەر نەوت و وزە، ئەمەش کاریگەری دەکاتە سەر بوژانەوەی نرخی نەوت بەشێوەیەکی پلە بە پلە کە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر بوژانەوەی ئابووری لە سەرتاسەری وڵاتدا هەیە”.

محەمەد ساڵح جەختیکردەوە، "پێویستە بە وریاییەکی زۆرەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو دۆخەدا بکرێت، ئەمە مەرجێکی بنەڕەتییە بۆ گەشەکردن و کەمکردنەوەی ئەو قەیرانە ئابوورییەی کە هەیە”.

ڕاشیگەیاند کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پشتگیری ڕاگەیاندنی هەنگاوەکانی چاکسازی و گەسەپێدانی ئابووریی عێراق دەکەن ئەمەش دوای ئەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا لاپەڕەی سپی بخرێتە ڕوو بۆ چاکسازیی لە ئابووریی وڵاتدا و چاوپۆشی لە هیچ کەس و لایەنێک ناکەن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، "لیژنەی باڵای چاکسازی کۆمەڵێک بڕیاری گرنگی لەبارەی چالاکییەکانی بەرهەمهێنان و وەبەرهێنان و بەگەڕخستن لە هەردوو کەرتی گشتی و تایبەتدا داوە، بە بوونی وڵاتانی خاوەن ئابووریی گەورە و حەوت وڵاتانی خاوەن پیشەسازی گەورە کە ژمارەیان حەوت وڵاتە”.

دەڵێت، "خواستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی هەیە بۆ بەشداریکردن لە بونیادنان و دروستکردنی چاکسازی و گۆڕێنی وڵات لە (قەیرانەکانی ئابوورییەوە) بۆ (وڵاتی بونیادنان و گەشەپێدانی ئابووری).



AM:11:34:20/02/2021




ئه‌م بابه‌ته 125 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌