ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەدواداچون بۆ کێشە و گرفتی کارگەکان دەکات

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ئاوات محەمەد، قایمقامی سلێمانی و نه‌وزاد غه‌فور، جێگری  سه‌رۆكی ژوور و ژماره‌یه‌ك له‌ بازرگانان و خاوه‌نكاران، سەردانی یەکێک لە کارگە گەورەکانی شاری سلێمانیان کرد به‌ مه‌به‌ستی له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگادار بوون له‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان،  كارگه‌كان لە بواری بەرھەمێنانی بانزین و قیری شل کار كارده‌كه‌ن و توانای ھەناردەکردنیان ھەیە بۆ دەرەوەی وڵات ھەیە، 

سه‌ردار خالید، خاوەنی  کارگەی بەرھەمھێنانی بەنزین و قیری  شل و سامان عه‌بدوڵا، به‌رێوبه‌ری ڕێگه‌پێدراو ڕایانگەیاند "ئەم کارگەیەی ئێمە  پرۆژەیەکی گرنگ و ستراتیژیە لەسەر ئاستی عێراق و ھەرێمی کوردستان،  کار دەکەین لەسەر مادەیەک کە  لە ھەرێمی کوردستان پێ دەڵێن ''نه‌فتا''، لەبەر دواکەوتویی پاڵەوگەکانی کوردستان و عێراق ناتوانرێت کار لەسەر ئەم مادەیە بکرێت لە پاڵەوگەکاندا، لە کارگەی ئێمەدا لە ڕێگەی ئەو مادەیەوە بەنزینی موحەسەن بە ئۆکتانی ٩٤ بەرھەم دەھێنین کە کوالێتیەکەی بە ستانداری ئەوروپییە''

ئاماژەیان بەوەشدا، کارگەکەمان دەکەوێتە سەر ڕێگای عەربەت سلێمانی و  لە لایەن کۆمپانیایی ''ئینۆپی'' دیزاین کراوە لەلایەن کۆمپایای ''سپێک'' جێبەجێ کراوە کە کۆمپانیاییەکی ئەمریکی ئیماڕاتییە، توانی بەرھەم ھێنانی ٧٠٠ تاکو ٨٠٠ ھەزار لیتر بەنزینمان ھەیە لە ڕۆژێکدا.

ڕایشیانگەیاند "حکومەتی ھەرێمی کوردستان تاکو ئێستا ھیچ ھاوکارییەکی ئێمەی نەکردوە، تەواوی کەرەستە خاوەکان خۆمان دەیکڕینەوە، داواکارین  حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئاوڕێک لە پرۆژە و کارگە ناوخۆییەکان بداتەوە و ھاوکاریمان بکات تاکۆ  بتوانین بڕی بەرھەمھێنانی بەنزین لە ناوخۆدا زیاد بکەین و پێوستیمان بە ھاوردەکردنی بەنزین نەبێت لە دەرەوەی وڵاتەوە".

ئاماژەیان بەوەشدا، پرۆژەی دوھەمیش کارگەی بەرھەمھێنانی قیرە کە لە ئێستادا بەرھەمەکانی لە دەرەوەی ھەرێمی کوردستان دەفرۆشێت لەسەر ئاستی جیھانیش ناوبانگی ھەیە چەندین خەڵاتی ڕێزلێنانی جیھانیمان بۆ بەرھەمھێنانی باشترین قیری شل لەسەر ئاستی جیھان بەدەستھیناوە.

وتیشیان، بڕی بەرھەمھێنانی کارگەی قیرەکەمان بە سێ جۆرە یەکێکیان بە شێوەی بەرمیلە ھەزار تۆنە لە ڕۆژێکدا، ٥٠٠ تۆن بە شێوەی فەردەیە، بە تەنکەریش ھەزار تۆنە لە ڕۆژێکدا واتا ڕۆژانە ٢ ھەزار و ٥٠٠ تۆن قیر بەرھەم دەھێنین لە ڕۆژێکدا، بەرھەمەکانمان جگە لە ناوخۆی ھەرێمی کوردستان بۆ وڵاتانی ھیندیستان و مالیزیا و ئەفغانستان و پاکستان و سەنگافورە و تورکیا ھەناردە دەکەین".

جەختیان لەوەش کردوە "کارەبا یەکێکە لە کێشە گەورەکانمان کە جگە لە گرانی نرخەکەی وەک پێوست کارەبامان پێ نادرێت ڕۆژانە  زیاتر لە ١٠ کاتژمێر بە مۆلیدە و لەسەر ئەرکی خۆمان کارەبا دابین دەکەین کە ئاستەنگی گەورەی بۆ دروستکردوین".

سیروان محەمەد، سەرۆکی  ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند "دوای کۆبونەوەمان لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ھەستاین بە سەردان کردنی ئەو کارگانەی کە کێشە و گرفتیان ھەیە بە مەبەستی بەدواداچون کردن بۆ کێشەکان و گەیاندنی بە لایەنە پەیوەندیدارەکان تاکو لە کەمترین ماوەدا چارەسەر بکرێت.


PM:08:09:18/02/2021




ئه‌م بابه‌ته 1042 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌