نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی

نەوت لە تۆماركردنی بووژانەوە بەردەوامە و نرخی ھەر بەرمیلێك بە زیاتر لە 60 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ئەمرۆ چوارشەممە بۆ یەکەمجار و دوای زیاتر لە ساڵێک، نرخی نەوتی خاوی برێنت گەشتە 64.15 دۆلار بەرزبوونەوەی بەرچاوی بە خۆیەوە بینی.

ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە،بە هەمان شێوە نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینی، بەجۆرێك نەوتی خاوی برێنت بە 35 سەنت كە یەكسانە بە 0.6% بەرزبووەوە و گەیشتە 63.65 دۆلار بۆ ھەر بەرمیلێك.

ھاوكات نرخی بەرمیلێک نەوتی تێکساس لە گرێبەستەکانی داهاتووی 77 سەنت كە یەكسانە بە 1.33% بەرزبووەوە و گەیشتە 60.29 دۆلار بۆ ھەر بەرمیلێك.

شەپۆلی سەرما لە ئەمەریكا بووە ھۆكاری وەستانی بیرە نەوتییەكان و پاڵاوگەكانی پاڵاوتن لە تێكساس، ھەروەھا بەربەست لەسەر كارپێكەرانی گازی سرووشتی و ھێڵەكانی بۆری نەوتی خاو سەپێندرا.


PM:04:16:17/02/2021




ئه‌م بابه‌ته 108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌