شاندێکی یەکێتی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق سەردانی پێشەنگای نێودەوڵەتی سلێمانیان کرد

شاندێک بە سەپەرشتی عبدالرزاق الزهیری، سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی عێراق و سیروان محمد، سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سەردانی پێشەنگای نێودەڵەتی سلێمانیان کرد لەلایەن حەسەن ڕەحیم بەرێوبەری پێشەنگای نێودەڵەتی سلێمانی و دکتۆر شەوقی، بەرێوبەری بەشی پەیوەندییەکانی پێشەنگا پێشوازیان لێ کرا.

لە کۆبونەیەکدا گفتوگۆ کرا لەبارەی شێوازی کردنەوەی پێشەنگاکان کە ساڵانێکە چۆن بەڕێوەدەچێت، الزهیری، سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند ئامادەیەن بە ھەموو شێوەیەک ھاوکاری کردنەوەی  پێشاگاکان بکەین لە شاری سلێمانی و کارئاسانی تەواوتان بۆ بکەین، تاکو زۆرترین بازرگان و خاوەنکاری ناوەڕاست و باشوری عێراق  بەشداری لە پێشەکان بکەن.

لای خۆشیەوە حاجی  حەسەن  ڕەحیم، بەرێوبەری کۆمپانیای ئەتڵەس ئەسیل، سپاسی سەرۆکی یەکێتی ژوورە بازرگانیان و سەرۆکی ژووڕی بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرد و ڕایگەیاند "بە پاڵشتی و کارئاسانییەکانی ژووری پازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەردەوامین لە نۆژەنکردنەوە و فراوان کردنی بینای پێشەنگای نێودەڵەوتی سلێمانی و کردنەوەی پێشەنگاکان".


PM:08:44:11/02/2021




ئه‌م بابه‌ته 410 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌