ژوورە بازرگانیەکان کارگەی چارەسەرکردنی خۆڵ و خاشاکی ڕەق لە سلێمانی بەسەر دەکاتەوە

بەمەبەستی چۆنیەتی کارکردن و ئەو کێشە گرفتانەی ڕوبەڕوی کارگەکان دەبێتەوە سەرۆکی یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی عێراق و سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی و ژمارەیەک لە سەرۆکانی ژوورە بازرگانیەکانی عێراق سەردانی کارگەی چارەسەرکردنی خۆڵ و خاشاکی ڕەق لەسلێمانی دەکەن.

 عبدالرزاق الزهیری، سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی عێراق و سیروان محمد، سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، ژمارەیەک لە سەرۆکانی ژوورە بازرگانیەکانی عێراق سەردانی یەکێک لە کارگە گەورەکانی شاری سلێمانیان کرد لەسەر ئاستی عێراق.

بەڕێوەبەری کارگەکەی چارەسەرکردنی خۆڵ و خاشاکی ڕەق لەسلێمانی بە شاندەکەی ڕاگەیاند: ڕۆژانە ١٠٠ تۆن خۆڵ و خاشاک وەردەگرێت ئامێرەکانی لە پێکهاتەی  وڵاتانی ئیسپانی و ئەڵمانین بەڵام بەدەستی کادری ناوخۆی دروستکراوە.

ئاماژەی بەوەشدا لە ڕۆژ هەڵاتی ناوەراستدا یەکەم کارگەیە لەڕوی توانای بەرهەم هێنان، ٪٨٥ خۆڵ و خاشاک دەکاتەوە ماددەی دووبارە بەکاهێنانەوە.

جەختیکردەوە بەرهەمەکانی کارگەی چارەسەرکردنی خۆڵ و خاشاکی ڕەق لەسلێمانی بۆ سوتەمەنی بەکار دێتەوە و بۆ پەین لەبوارێکی دیاریکراوی کشتوکاڵیدا بەکار دێت.

ئەوەشی ڕونکردەوە لەم کارگەیەدا پێشکەوتوترین تەکنەلۆژیا بەکاردێت ئەویش بەکارهێنانی گیان لەبەرە وردیلەکانە بۆ کەمکردنەوەی شێ و لەناوبردنی بەکتریا و میکرۆب و ڤایرۆسی زیان بەخش.

عبدالرزاق الزهیری، سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی عێراق، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەبونی کارگەیەک بۆ پاکردنەوەی خاشاک کە دەرفەتێکی باش دەدات بەشاری سلێمانی بۆ پاراستنی ژینگە و کەشوهەوای شارەکە.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەستخۆشی لەخاوەنی کارگەی چارەسەرکردنی خۆڵ و خاشاکی ڕەق لەسلێمانی کرد کە خزمەتێکی گەورە باشارەکە دەکات بۆ پاراستنی ژینگە و کۆکردنەوەی خاشاک و دوبارە بەکار هێنانەوەی.

کارگەی ڕیسایکلینی شاری سلێمانی بە یەکێک لە پڕۆژە گرنگەکانی پارێزگای سلێمانی دادەنرێت كە زەوییەكەی لەلایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی دابینکراوە، کارکردنی کارگەکە گرفتی پاشماوە و خۆڵ و خاشاک و بۆنی ناخۆش و ڕێگرتن لە تێکەڵبوونی پاشەڕۆ بە چەمەی تانجەڕۆ چارەسەر دەکات، سەرباری ئەوەش ژینگەیەکی تەندروست و پاک بۆ دانیشتووانی شاری سلێمانی دروست دەكات.


PM:02:52:11/02/2021




ئه‌م بابه‌ته 394 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌