کۆبونەوەی یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی عێراق کۆتایی پێهات


کۆبونەوەی یەکێتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازەکانی عێراق لەشاری سلێمانی بەسەرکەوتوی کۆتای هات .

سیروان محەمەد،سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند: کۆبونەوەی یەکێتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازیەکان عێراق بەسەرکەوتی کۆتای هات، جەخت لەسەر کارکردنی هاوبەش و پتەوکردنی پەیوەندیە بازرگانیەکانی نێوان ژوورە بازرگانیەکانی عێراق کرایەوە.

راشیگەیاند: ئەم جۆرە کۆبونەوانە هەر دوو مانگ جارێک بەڕێوە دەچێت بۆ باسکردنی ئەو کێشەو گرفتانەی دێتە بەردەم پیشەسازی و بازرگانی تابتواندرێت لە نێو پارێزگاکاندا بەهاوبەشی لەگەڵ یەکە کارگێڕیەکان هەوڵی چارەسەریان بۆ بدرێت وە بتواندرێت پشتیوانی تەواوی کارگە ناوخۆییەکان بکرێت.

ئاماژەی بەوەشدا کۆنونەوەی ئەم جارەی یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی عێراق جەختکردنەوەبوو لەسەر پاراستنی بەرهەمی ناوخۆی و هاندانی بازرگانان بۆ دانانی کارگە و رەخساندنی دەرفەتی کاری زیاتر لەناوخۆی عێراق و کوردستان.

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کۆبونەوەی ژمارە ١٣ لەخولی سیازدەهەمینی یەکێتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازیەکانی عێراق لەشاری سلێمانی بەسەرکەوتوی بەڕێوەبرد.


AM:10:46:11/02/2021




ئه‌م بابه‌ته 188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌