سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەگەڵ بەرپرسێکی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا کۆدەبێتەوە

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، سیروان  محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەگەڵ خالید لوم،  بەرپرس لە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا کۆبویەوە.

سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند "ناوەڕۆکی کۆبونەوەکە تایبەت بوو بە مامەڵەی کابینەی نوێی ئەمریکا لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و عێراق و ھەرێمی کوردستان،  کاریگەری سزاکانی سەر ئێران بۆ ھەرێمی کوردستان و شاری سلێمانی، ھەروەھا ئەو سەرچاوانەی بزنسەکانی ھەرێمی کوردستانی عیراق دەتوانن بەکاریبهێنن کاتێک ھەر پرسیارێکیان ھەبێت سەبارەت بە گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ ئەوەی یارمەتیان بدات لە کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گەمارۆکان لەسەر ھەرێمی کوردستان."

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی داوای کرد ھانی سەرمایەداران و خاوەنکارانی ئەمریکی بدرێت کە لە ھەرێمی کوردستان وەبەرھێنان بکەن، کارگە لە شاری سلێمانی دابنێن.


PM:05:04:08/02/2021




ئه‌م بابه‌ته 519 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌