ڕیزبەندی گرانبەهاترین پێنج هێمای بازرگانی كە لە بواری نەوت و گاز كار دەكەن


بەگوێرەی ڕیزبەندێكی پێگەیەكی تایبەتمەند، گرانبەهاترین هێمای بازرگانیی تایبەت بە نەوت و گازی سروشتی، كۆمپانیای شێڵی هۆڵەندی-یە.

پێگەی براند فاینانس بڵاویكردووەتەوە، كۆمپانیای شێڵی هۆڵەندی بە بەهای 42 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار، گرانبەهاترین هێمای بازرگانییە لە بواری نەوت و گازدا.
 

لە ڕیزبەندی دووەمیشدا، ئارامكۆی سعودی بە بەهای 37 ملیار و 500 ملیۆن دێت.

سێیەم بەهادارترین هێمای بارزگانیی نەوت و گازیش، كۆمپانیای پێترۆ چاینای چینی دێت كە بەهاكەی 31 ملیار و 400 ملیۆن دۆلارە.

سینۆپێكی چینی لە ڕیزبەندی چوارەم دێت بە بەهای 26 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار.

پێنجەم گرانبەهاترین هێماش، بی پی-ی بەریتانییە بە بەهای 21 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار.




PM:01:55:05/02/2021




ئه‌م بابه‌ته 196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌