هه‌نارده‌ی گازی كۆمپانیای گازپرۆم به‌رزترین ئاست له‌ مێژوودا تۆمارده‌كات


هه‌نارده‌ی گازی كۆمپانیای گازپرۆمی‌ روسی‌ له‌ مانگی‌ رابردوودا به‌رزترین ئاستی له‌ مێژوودا تۆماركرد و گه‌یشته‌ 19.4 ملیار مه‌تر سێجا.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، كۆمپانیای گازپرۆم رایگه‌یاند، له‌دوای یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی پێشوو و له‌ مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵدا كۆمپانیا ڕووسییه‌كه‌ به‌رزترین ئاستی پێوانه‌یی له‌ مێژوودا تۆماركردووه‌ له‌ڕووی هه‌نارده‌ی گاز بۆ وڵاتان.

ئاستی هه‌نارده‌ی گاز له‌ مانگی كانوونی دووه‌مدا گه‌یشتۆته‌ 19.4 ملیار مه‌تر سێجا كه‌ به‌راورد به‌ ساڵی ڕابردوو به‌ڕێژه‌ی 45.4% زیاتربووه‌.

هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی ئه‌ڵمانیان به‌ڕێژه‌ی 32.4%، ئیتاڵیا به‌ڕێژه‌ی 221.5%، توركیا به‌ڕێژه‌ی 20.8% ، فه‌ڕه‌نسا به‌ڕێژه‌ی 77.3%، هۆڵه‌ندا به‌ڕێژه‌ی 21.2% و پۆڵه‌نداش به‌ڕێژه‌ی 89.9% كڕینی گازیان له‌ گازپرۆم زیادكردووه‌.

هه‌نارده‌ی گازیش بۆ چین له‌ڕێی هێڵی Power of Siberia به‌رده‌وام بووه‌ له‌ زیادبوون و به‌ڕێژه‌ی 2.5% ئاستی دیاریكراوی ڕۆژانه‌ی تێپه‌ڕاندووه‌.

خواستی گاز له‌ مانگی كانوونی دووه‌مدا به‌هۆی كه‌شوهه‌وای سارده‌وه‌ له‌ ئاسیا و ئه‌وروپا به‌رزبۆته‌وه‌.



PM:04:12:01/02/2021




ئه‌م بابه‌ته 102 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌