ئێران گۆڕانكاری‌ له‌ شێوازی‌ پێدانی‌ ڤیزا به‌ بازرگانان و چالاكانی‌ ئابووری‌ هه‌رێم ده‌كات

سه‌ركونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی بازرگانان و چالاكانی‌ ئابووری‌ هه‌رێم له‌ گۆڕانكاری‌ له‌ شێوازی‌ پێدانی‌ ڤیزا ئاگادار ده‌كاته‌وه‌.

سه‌ركونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ته‌واوی بازرگانان و چالاكانی ئابووری هه‌رێمی كوردستان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ رۆژی دووشه‌مه‌ به‌رواری 1ی شوباتی 2021 وه‌رگرتنی ڤیزای بازرگانی رۆژانه‌ (جگه‌ له‌ رۆژانی پێنجشه‌مه‌) له‌ پاش نیوه‌ڕوان كاتژمێر 1:30 بۆ 4:30 وه‌رده‌گیرێت.

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ بۆ وه‌رگرتنی ڤیزای بازرگانی ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه‌ی خواره‌وه‌ پێویستن:
١-پێناسی بازرگانی ماوه‌به‌سه‌رنه‌چوو.

٢-خستنه‌ڕووی كۆتا وه‌سڵه‌كانی كڕین له‌ ئێران و بانگهێشتنامه‌ی فه‌رمی له‌لایه‌ن كۆمپانیا و هاوبه‌شه‌ بازرگانیه‌ ئێرانیه‌كان له‌سه‌ر پێویستی ئاماده‌بوون له‌ ئێران بۆ كڕین، گفتوگۆ و ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست.

٣-تێستی PCR ی كرۆنا
 


PM:08:56:30/01/2021




ئه‌م بابه‌ته 638 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌