لقی فەرمی کۆمپانیای مارسیدس بێنز لە سلێمانی کرایەوە


بە ئامادەبونی سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی،  و حاجی عابد ھەورامی ئەندامی ئەنجومەنی کارگێری ژوور لقی فەرمی کۆمپانیای مارسیدس بێنز لە سلێمانی کرایەوە و نوێترین ئۆتۆمبیلەکان نمایش کرا.

سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە بارەی گرنگی کردنەوەی لقی کۆمپانیا لە ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند "بە دڵنیایەوە کردنەوەی ئەم لقانە گرنگی زۆری ھەیە بۆ شاری سلێمانی لەبەر ئەوەی نوێترین جۆرەکانی ئۆتۆمبیل بە کەمترین ماوە داوایی خستە بازاڕەوە لەم لقەش لە شاری سلێمانی بەردەست دەبێت ھاوڵاتیان لێ سودمەند دەبن".

ئاماژەی بەوەشدا، کۆمپانیایی مارسیدس بۆ یەکەمجار وەرشەیەکی فەرمی لە شاری سلێمانی کردۆتەوە کە خزمەتێکی زۆر بەو کەسانە دەکات کە خاوەنی ئۆتۆمبیلی مارسیدسن جاران دەبوایە بۆ چاکردنەوەی ئۆتۆمبیلەکان سەردانی ھەولێر یاخود بەغدایان بکردایە،  ئێستا ڕاستەوخۆ لە شاری سلێمانی خزمەتگوزارییەکان پێشکەش دەکرێت".

ھێمای بۆ ئەوەش کرد "ژمارەیەک سەرمایەداری بیانی بۆ یەکەمجار ھاتونەتە شاری سلێمانی و لە ڕێگەی ئەم پێشەنگایەوە ھەلی کاریان بۆ ژمارەیەک گەنجی ئەم شارە ڕەخساندوە، ئێمە وەک ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەگەڵ دانیشتنمان کردوە و داوامان لێ کردون ئۆفەری تایبەتیان ھەبێت بۆ خاوەنکاران و داشکاندن و خزمەتگوزاری تایبەت پێشکەش بە بازرگانانی سلێمانی بکەن" 

جەختی لەوەش کردوە ئۆتۆمبیلەکان تایبەت بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان دروستکراوە لە ڕوی کەشو ھەوا و ڕێگاو بانەوە  ڕەوچاوی ڕەوشی عێراق کراوە.
 



PM:07:44:23/01/2021




ئه‌م بابه‌ته 788 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌