ئەنجومەنی وەزیران خزمەتگوزارییەکانی کەرتی تایبەت لە دەروازە سنورییەکان تاووتوێ دەکات

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی کانونی دووەم کۆدەبێتەوە و یەکێک لەو تەوەرانەشی لە کۆبوونەوەکەدا تاووتوێ دەکرێت پرسی ئەو خزمەتگوزارییانەیە کە لە دەروازەکاندا لەلایەن کەرتی تایبەتەوە پێشکەش دەکرێن.

لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەنجومەنی وەزیرانی هەررێمی کوردستان ڕایگەیاند، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت و سێ تەوەری سەرەکی ئەجێندای کۆبوونەوەکە دەبن.

تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی دەرەنجامی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئابوری سەبارەت بە پێشنووسی پرۆژە یاسای بودجەی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2021.

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، پرسی ڕێكخستنەوەی ئەو خزمەگوزارییانەی كه لە دەروازە سنوورییەكانی لە لایەن كەرتی تایبەتەوە پێشكەش دەكرێن تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە دەبێت.

هەر لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا راپۆرتی فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەبارەت بە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆرۆنا دەخرێتەڕوو.




PM:12:44:13/01/2021




ئه‌م بابه‌ته 66 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌