نەوتی خاوی برێنت 57 دۆلاری تێپەڕاند

بەهای نەوتی خاوی برێنت لە سەركەوتن بەردەوامە، یەك بەرمیلی 57 دۆلاری تێپەڕاندووە.

بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی كانونی دووەم، لەكاتی بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵەدا نرخی نەوتی خاوی برێنت یەك بەرمیلی گەیشتووەتە 57 دۆلار و 27 سەنت.

هەروەها بەهای یەك بەرمیل خاوی ڕۆژئاوای تێكساس (ئەمریكی) گەیشتووەتە 53 دۆلار و 77 سەنت.

ڕۆیتەرز لەبارەی هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی دابەزینی نەوتی لە كۆگاكراوی ئەمریكا بە ڕێژەیەكی گەورە بەهای نەوت بەرزبووەتەوە.

هەروەها یەكێك لە هۆكارەكانی دیكەشی گەڕاندووەتەوە بۆ ئەوەی، وەبەرهێنەرانی كەرتی وزە لە جیهاندا، پێشهاتەكانی پەتای كۆرۆنایان پشتگوێ خستووە.



AM:10:28:13/01/2021




ئه‌م بابه‌ته 75 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌