شاندێکی ژووری بازرگانی دیاربەکر سەردانی سلێمانی کرد

شاندێکی ژووری بازرگانی دیاربەکر سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرد و لەلایەن سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێری ژوور و بەرێوبەری پێشەنگای نێودەوڵەتی سلێمانی بە گەرمی پێشوازیان لێکرا.

لە کۆبونەوەیەکدا لە بارەی پەیوەندییە بازرگانییەکان و گرێبەستی کارکردن لەگەڵ بازرگانانی سلێمانی  گفتوگۆی لەبارەوە کرا، شاندی دیاربەکر داوایان لە سەرۆکی ژوور و بازرگانان و خاوەنکارانی سلێمانی کرد بەشداری لە پێشەنگایەک بکەن کە لە شاری دیاربەکر لە کۆتایی مانگی سێ دەکرێتەوە، کە کێکە لە پێشەنگا گەورەکانی دیاربەکر.

لەی خۆشییەوە سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی داوایی لە شاندەکە کرد کارگە لە سلێمانی دابمەزرێنن وەک کارگەی پێڵاو پێستە و چەندین  بواری تر ھەیە کە ئەگەر کارگەی بۆ دابمەزرێنرێت زۆر سەرکەوتوو دەبێت ئێمە وەکو ژووری باژرگانی و پیشەسازی سلێمانی پشتیوانی تەواوی ئەو بازرگانانەی دیاربەکر دەکەین کە دەیانەوێت کارگە لێرە دروست بکەن،

شاندەکەی ژووری بازرگانی دیاربەکر داوایان کرد کارئاسانیان بۆ بکرێت لە شاری سلێمانی پێشەنگای نێودەوڵەتی بکەنەوە و بەشداری پێشانگاکان بکەن، سیروان محەمەد،  ڕایگەیاند خۆشحال دەبین پێشەنگا لە شاری سلێمانی بکەنەوە، داواکارم لەگەڵ بەڕێوبەری پێشەنگای نێودەڵەتی سلێمانی کۆبنەوە بۆ ئەو مەبەستە.



PM:02:15:11/01/2021




ئه‌م بابه‌ته 120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌