ئەمڕۆ بانکى ناوەندى عێراق ١٠٠ دۆلاری بە ١٤٦ ھەزار فرۆشتووە

بانکى ناوەندى ئاشکرایکرد، زیاتر لە 113 ملیۆن دۆلارى بە 146 هەزار دینارى عێراقى فرۆشتووە کە زۆرینەى بەشێوەى حەواڵە بووە.  

بانکى ناوەندى عێڕاقى (22ى کانونى یەکەمى 2020) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەداوە، ئەمڕۆ سێشەممە 113 ملیۆن و 294 هەزار و 784 دۆلاریان بە مەبەستى بەهێزکردنى ڕەسید لە دەرەوە "حەواڵە" فرۆشتووە.  

هێما بۆ ئەوەشکراوە، هەروەها بڕى 200 هەزار دۆلاریش بەشێوەى "کاش" فۆشراوە، بەوەش کۆى گشتى فرۆشتن گەیشتوەتە 113 ملیۆن و 494 هەزار و 784 دۆلار.  

بانکى ناوەندى عێڕاقى جەختی لەوەشکردوەتەوە، فرۆشتن بە شێوەى حەواڵ و بەشێوەى کاشیش بۆ هەر دۆلارێک 1460 دینار (100 دۆلار بە 146 هەزار دینار) بووە.  


PM:09:40:22/12/2020




ئه‌م بابه‌ته 244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌