ڕێکخراوی CDO سپاسی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەکات

ژووری  بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە ماوەی قەدەغەی ھاتوچۆ و کەرەنتینەدا دەستی کرد بە کۆ کردنەوەی کۆمەک و ھاوکاری  بۆ ھاوڵاتیانی کەمدەرامەت، بە ھاوکاری چەند ڕێکخراوێکی خێرخوازی بە ھەزاران سەبەتەی خۆراکی  دابەشکرا.

ڕێکخراوی CDO یەکێک بوو لەو ڕێکخراوانە کە کۆمەک و ھاوکارییەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەسەر ھاوڵاتی کەم دەرامەت دابەشکرد.

ئەمڕۆ  سێ شەممە ٢٠٢٠⁄١٢⁄٢٢ شاندێکی  ڕێکخراوێ  CDO  سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرد و لە لایەن سیروان محەمەد، سەرۆکی ژوور و یاسین ڕەحیم، جێگری سەرۆک پێشوازیان لێ کرا. 

شاندی ڕێکخراوی CDO  ڕایانگەیاند زۆر سپاسی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و بازرگانان و خاوەنکاران دەکەین، کە لە ماوەی ڕابردودا  بەوپەڕی دڵسۆزی و خەمخۆرییەوە ھاوکاری ھاوڵاتیانی کەمدەرامەتیان کرد بە دەبین کردنی ھەزاران سەبەتەی خۆراکی بۆ  سنوری پارێزگای سلێمانی و کەرکوک و شارەکانی تر.

ڕێکخراوی CDO  ڕاپۆرتێکی لەبارەی دابەشکردنی ھاوکارییەکان پێشکەشی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرد.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند "ژووری بازرگانی و پیشەسازی و بازرگانان و خاوەنکارانی سلێمانی ھەمیشە، لە سەرجەم قەیران و  ناخۆشیەکاندا  لەسەرجەم پارچەکانی کوردستان، توانیویانە ھاوکارییەکان لە ڕێگەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیەوە بگەیەنە لێقەوماوان،  بازرگانان ھەرگیز درێخیان نەکردوە ژووری بازرگانی ھەنیشە پێشەنگ بووە.

سەرۆکی ژوور سپاسی ڕێکخراوی  CDO و ڕێکخراوی مام دەکات بۆ دابەشکردنی  سەبەتە خۆرەکییەکان بەسەر ھاوڵاتیانی کەمدەرامەتدا.

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە ماوەی داخستنی بازاڕ و کەرەنتینەدا توانی ٢٥ ھەزار سەبەتەی خۆراکی کۆبکاتەوە  لە ڕێگەی ڕێکخراوی مام و ڕێکخراوی CDO  دابەشکران.





AM:11:38:22/12/2020




ئه‌م بابه‌ته 547 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌