کازمی: عێراق بەشێوەیەکی جددی دەرگای بۆ وەبەرهێنەرە تورکەکان کردوەتەوە

سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی، ئەوەی ئاشکرا کرد کە عێراق، دەیەوێت وەبەرھێنەرە تورکەکان رابکێشێت بۆخۆی و لە فراوانکردنی بنکەی ئابووریدا پەیوەستییەکانی بە نەوت کەمبکاتەوە.

سەرۆکایەتی وەزیرانی عێراق، لەو بارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە کازمی لە درێژەی سەردانەکەیدا بۆ ئەنقەرە لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە وەبەرھێنەر و سەرمایەدارانی تورکیا کۆبووەتەوە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا باسی لە ئاسانکاری کردن بۆ وەبەرھێنەرە تورکەکان کردوە و رایگەیاندوە "عێراق، دەیەوێت وەبەرھێنەرە تورکەکان رابکێشێت بۆخۆی و لە فراوانکردنی بنکەی ئابووریدا پەیوەستییەکانی بە نەوت کەمبکاتەوە. بۆ ئەم مەبەستەش وڵاتەکەمان کار دەکات بۆ رەخساندنی زەمینەی کار بۆ وەبەرھێنەرە تورکەکان و ئەزموونەکانیان".

جێی وەبیرھێنانەوەیە دوێنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی لەسەر بانگهێشتی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەردانی ئەنقەرەی کرد.


PM:10:39:18/12/2020




ئه‌م بابه‌ته 163 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌