له‌مانگی رابردودا هاوڵاتیانی عێراق زۆرترین یه‌كه‌ی نیشته‌جێبونیان له‌ توركیا كڕیوه


ده‌زگای ئاماری توركیا رایگه‌یاند، له‌مانگی رابردودا عێراق زۆرترین یه‌كه‌ی نیشته‌جێبونی له‌ توركیا كڕیوه‌، پاش عێراقیش ئێران و روسیا به‌پله‌ی دوه‌م و سێیه‌م دێن.

به‌گوێره‌ی داتاكانی ده‌زگای ئاماری توركیا، له‌مانگی (تشرینی دوه‌م/11)ی ئه‌مساڵ، عێراق له‌ریزبه‌ندی یه‌كه‌می ئه‌و وڵاتانه‌دا بوه‌ كه‌ یه‌كه‌ی نیشته‌جێبونیان له‌ توركیا كڕیوه‌، به‌جۆرێك 876 یه‌كه‌ی كڕیوه‌، به‌دوای عێراقیش ئێران دێت كه‌ 860 یه‌كه‌ی كڕیوه‌، روسیاش له‌ پله‌ی سێیه‌مدایه‌ به‌كڕینی 434 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون، ئه‌فغانستان به‌پله‌ی چواره‌م و به‌كڕینی 203 یه‌كه‌، كوه‌یتیش به‌ پله‌ی پێنجه‌م دێت به‌كڕینی 202 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون له‌ توركیا.

ده‌زگای ئاماری توركیا راشیگه‌یاند، له‌ مانگی (كانونی دوه‌م/1)ی 2020 تا مانگی (تشرینی دوه‌م/11)ی ئه‌مساڵ، فرۆشتنی موڵك و ماڵ به‌ بیانییه‌كان، به‌جۆرێك گه‌یشتوه‌ته‌ 36 هه‌زار و 385 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون، ئه‌مه‌ش به‌ به‌راورد به‌ هه‌مان ماوه‌ له‌ ساڵی رابردودا 9.5% كه‌میكردوه‌.

ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه‌، ئیستانبوڵ یه‌كه‌م پارێزگایه‌ كه‌ سه‌رنجی هاوڵاتیانی بیانی ڕاكێشاوه‌، فرۆشتنی ساڵانه‌ی ده‌گاته‌ دو هه‌زار و 443 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون، دوای ئه‌وه‌ ئه‌نتاڵیا دێت كه‌ 893 خانو ده‌فرۆشرێت، ئه‌نقه‌ره‌ش به‌ فرۆشتنی 297 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبونی ساڵانه‌ به‌ پله‌ی سێیه‌م دێت، پاشان یالوفا به‌ فرۆشتنی 182 یه‌كه‌ و بۆرسا به‌ فرۆشتنی 174 خانو به‌پله‌ی چواره‌م و پێنجه‌م دێن.


PM:02:19:15/12/2020




ئه‌م بابه‌ته 165 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌