گەشتە ئاسمانییەكانی عێراق لەگەڵ دوو وڵات دەست پێدەكاتەوە

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ گەشتە ئاسمانییەكان بۆ دانیمارك و ئەڵمانیا دەستپێدەكرێنەوەو ساڵی داھاتووش دوو فرۆكەی ئێرباس دەكڕن.

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 15/12/2020 گەشتە ئاسمانییەكان لەنێوان فڕۆكەخانەكانی عێراق و فڕۆكەخانەكانی كۆپنھاگن و بەرلین و فرانكفۆرت دووبارە دەستپێدەكەنەوە.

راشیگەیاند، بۆ پێشخستنی كەرتی فرۆكەوانیش گرێبەستی كڕینی دوو فڕۆكەی نوێی ئێرباسیان لەگەڵ كۆمپانیای ئێرباس واژۆكردووەو ساڵی داھاتووش فڕۆكەكانیان دەگەنە عێراق.

بەھۆی نەبوونی مەرجی سەلامەتی، لە 2015ـەوە یەكێتی ئەوروپا ئاسمانی بەڕووی ھێڵی ئاسمانی عێراقییە راگرتووەو ناوی چووەتە لیستی رەش لە یەكێتی فڕۆكەوانی ئەوروپا و  رێكخراوی فڕۆكەوانی جیھانی.


AM:09:04:15/12/2020




ئه‌م بابه‌ته 228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌