کۆمپانیاکانى فایزەر و مۆدێرنا دەیان ملیاردۆلار لە فرۆشتنى ڤاکسیندا قازانج دەکەن

ڤاکسینى کۆرۆنا قازانجێکى زۆر بۆ کۆمپانیاکانى فایزەر و مۆدێرناى ئەمەریکى دەەستەبەردەکات بە تایبەتى لەساڵى داهاتوودا.

بەپێى خەمڵاندنەکانى دامەزراوەى مۆرگان ستانلى کە دامەزراوەیەکى تایبەتە بە خزمەتگوزارى دارایى و وەبەرهێنان، داهاتى ئەمساڵى کۆمپانیاى فایزەر لە فرۆشتنى ڤاکیسى کۆرۆنا دەگاتە (975) ملیۆن دۆلارە، بەڵام لەساڵى داهاتودا قەبارەى داهاتەکەى بەرز دەبێتەوە بۆ (19) ملیار دۆلار.

ئەو دامەزراوە ئابوریە پێشبینى ئەوەشى کردوە، لە ساڵانى (2022) و(2023) کۆمپانیاى فایزەر (9.3) ملیاردۆلار لە فرۆشتنى ڤاکسینى کۆرۆنا کۆدەکاتەوە.

هەروەها بەپێى پێشبینى پسپۆرانى دامەزراوەى گۆڵمان ساکس کەتایبەتە بە خزمەتگوزارى دارایى، لەساڵى (2021) دا قازانجى کۆمپانیاى مۆدێرنا لە فرۆشتنى ڤاکسینى کۆرۆنا دەگاتە (13.2) ملیار دۆلار.

ئەوە لەکاتێکدایە دواى دەرکەوتنى ئەنجامى ڤاکسینە هاوبەشەکەیان، نرخى پشکەکانى کۆمپانیاکانى فایزەر بە ڕێژەى (12%) و نرخى پشکەکانى کۆمپانیاى مۆدێرنا بە ئاستێکى زۆر بەرزتر و بە ڕێژەى (300%) بەرزبوەتەوە.



PM:07:25:12/12/2020




ئه‌م بابه‌ته 178 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌