پێشبینی دەكرێت هەفتەی داهاتوو پرۆژە یاسای بودجە بگاتە پەرلەمان

 پەرلەمانتارێكی عیراق دەڵێت: پێشنبینی دەكرێت هەفتەی داهاتوو پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 لەلایەن حكومەتەوە رەوانەی پەرلەمان بكرێت، تاوەكو خوێندنەوەی بۆ بكرێت‌و دەنگی لەسەر بدرێت.

حسین عەقابی پەرلەمانتاری عیراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ناردنی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 لەلایەن حكومەتەوە بۆ پەرلەمان زۆر دوا كەوتووە، بەپێی یاسای كارگێڕی دارایی دەبوایە لە 15 تشرینی یەكەمدا بگەیشتایەتە پەرلەمان، ئەو دوا كەوتنەشی كاردانەوەی نەرێنی لەسەر كاروبارەكانی حكومەت دروستدەكات.

ئاماژەی بەوەشكردووە: كە پەرلەمان نزیكەی دوو مانگی پێویستە بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 بكات‌و گۆرانگاری تێدا بكات‌و هەمواری بكاتەوەو دواتر دەنگی لەسەر بدات‌و پەسەندی بكات، بۆیە دوا كەوتنی كاریگەری خراپی لێدەكەوێتەوە.


PM:09:04:04/12/2020




ئه‌م بابه‌ته 239 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌