شاندێکی کۆمپانیایی ئاسیا سێڵ سەردانی ژووری پازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرد

شاندێکی کۆمپانیایی ئاسیا سێڵ بەمەبەستی یەکتر ناسین و پێکەوە کارکردن سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیان کرد و لەلایەن سیروان محەمەد سەرۆکی ژوور دکتۆر سەلام عەبدوڵاوە پێشوازیان لێ کرا.

دوای دەست بەکاربونین وەک ستافێکی نوێ لە کۆمپانیایی ئاسیا سێڵ، جورج مكرم زكي ، بەڕێوەبەری گشتی کەرتی حکومی و کۆمپانیاکان لە کۆمپانیای ئاسیاسێل ، زياد عزيز حسين أغا ، ڕاوێژکاری بەشی فرۆشی کۆمپانیا و حکومەت ، ئەديب جەمال نوری بەڕێوەبەری فرۆشی کۆمپانیا و بەڕێوەبەرایەتیەکان، زريان ئەحمەد عبدالقادر  ، ڕاوێژکاری فرۆشتن لەبەشی کۆمپانیا و بەڕێوەبەرایەتیەکان بەمەبەستی لە نزیکەوە یەکتر ناسین سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیان کرد.

سیروان محەمەد، سەرۆکی   ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە سەردانەکەیان، لە نزیکەوە گفتوگۆیان کرد لە بارەی پەیوەندییەکانی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت لەگەڵ حکومەت و  پرۆژەی گەیاندن و تۆڕەکانی پەیوەندی کردن، سەرۆکی ژوور داوایی کرد کۆمپانیای ئاسیا سێڵ ئۆفەر  و خزمەتگوزاری باشتر و خێراتر بۆ بازرگانان و خاوەنکاران دابین بکات.

ستافی ئاسیا سێڵیش لای خۆیانەوە  گوێیان لە پێشنیزەکانی سەرۆکی ژوور گرت و بەڵینیاندا بەردەوام باشترین ئۆفەر و خزمەتگوزاری بۆ بازرگانان  و کۆمپانیاکان دابین بکەن.



PM:04:24:24/11/2020




ئه‌م بابه‌ته 324 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌