ده‌روازه‌یه‌كی بازرگانی له‌ نێوان عێراق و سعوودیه‌ كرایه‌وه‌


دوای سێ ده‌یه‌ له‌ داخرانی ده‌روازه‌ی عه‌ڕعه‌ڕ دواجار ده‌روازه‌كه‌ به‌ فه‌رمی كرایه‌وه‌ كه‌ به‌ گرنگترین ده‌روازه‌ی بازرگانی نێوان عێراق و سعوودیه‌ هه‌ژمار ده‌كرێت.

دامه‌زراوه‌ی ده‌روازه‌ بازرگانییه‌كانی عێراق بڵاوی كرده‌وه‌ عوسمان غانمی وه‌زیری ناوخۆی عێراق به‌ نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌روازه‌یه‌ به‌شداری كرد.

به‌گوێره‌ی شه‌فه‌قنا له‌ رێورسمه‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك پارێزگار و قایمقام و فه‌رمانده‌ی باڵای سه‌ربازی به‌شدارییان كرد.

له‌ ساڵی 1990ه‌وه‌ كه‌ رژێمی به‌عس هێرشی كرده‌ سه‌ر كوێت و داگیری كرد ده‌روازه‌كه‌ داخرابوو و ته‌نیا بۆ هاتوچۆی زیاره‌تكارانی حه‌ج و هه‌ندێك جاریش بۆ په‌ڕینه‌وه‌ی دیپلۆماتكاران سوودی لێ وه‌رده‌گیرا.

عێراق و سعوودیه‌ چه‌ند ساڵێكه‌ له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان پێوه‌ندییه‌كانیان ئاسایی بكه‌نه‌وه‌ به‌ڵام ناكۆكی ئێران له‌گه‌ڵ سعوودیه‌ كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر پێوه‌ندییه‌كان هه‌بووه‌.



PM:09:03:18/11/2020




ئه‌م بابه‌ته 154 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌