کۆبونەوەی ئەنجومەنی كارگێری ژوور بەڕێوەچوو

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ئەندامانی ئەنجومەنی کاڕێگێڕی ژوور و بەڕێوەبەری ژوور، ئه‌مڕۆ یه‌کشەممە 2020/11/15 کۆبونەوەی مانگانەی ژمارە 10  ساڵی ٢٠٢٠یان ئەنجامدا.

لەکۆبونەوەکەدا سه‌رۆک و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی کارگێری ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی، پیرۆزبایی 236هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندی شاری سلێمانی، له‌سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی سلێمانی و خاوه‌نکاران کرد، به‌ڵێنیاندا هه‌موو کات بۆ به‌هێزکردنی ژێرخانی ئابووری شار و که‌رتی بازرگانی و ئابووری و خزمه‌تگوزاری هه‌ڵده‌ده‌ن و ئه‌وه‌ی له‌ تواندابيت بۆ خزمه‌تکردنی شار دريغی لێ ناکه‌ن.

هه‌ر له‌ کۆبونه‌وه‌که‌دا باس لە تەواوی پشتیوانیەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرا بۆ کەرتی کشتوکاڵ و بەرهەمی ناوخۆی و بەگەڕخستنەوەی کارگە ناوخۆیەکان و زیادکردنی دەرفەتی کارکردن.

بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکە تەرخانکرا بۆ  باشکردنی کاری بازرگانی و ئەو کێشەو بازرگانیانەی هەیە، تەواوی ئەوکێشەو گرفتانە باسکرا کە بەهۆی فایرۆسکی کۆرۆناوە بۆتە ڕێگر لەبەردەم کەرتی پیشەسازی و بازرگانی، میکانیزمەکانی هەنگاونان بۆ چارەسەردنی باسی لێوەکرا.
 
لەکۆبونەوەکەدا جەخت لەوە کرایەوە، ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی هەوڵەکانی بەردەوامبێت بۆ بەبازاڕکردنی بەرهەمی ناوخۆی هاندانی گەنجان بۆ ئەنجامدانی پرۆژەی بچوک.


PM:12:11:15/11/2020




ئه‌م بابه‌ته 245 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌