لیرەی توركی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریكی 4%ـی بەھاكەی لەدەستدا


لە دوایین مامەڵەكاندا، لیرەی توركی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریكی 4%ـی بەھاكەی لەدەستدا.

دوای ئەوەی بەرات ئالبایراك وەزیری دارایی توركیا دەستلەكاركێشانەوەی خۆی راگەیاند و لوتفی ئەلڤان وەزیری پێشووی وەزارەتی گەشەپێدان لە شوێنی داندرا، بەھای لیرەی توركی بەرزبووەوە، بەڵام لەمیانی مامەڵەكانی ئەمڕۆی دراودا، جارێكی دیكە دابەزیەوە، بەجۆرێك ھەر دۆلارێك لە ئاستی 8.32 لیرە مامەڵەی پێوەدەكرێت، بەو جۆرەش دۆلار بەرامبەر بە لیرە 3.12% بەرزبوەوە.

ھاوكات لە ماوەی ھەفتەی رابردوودا بەھای لیرە بۆ ئاستێكی پێوانەیی داكەوتنی تۆماركرد و ھەر دۆلارێك بەرامبەر بوو بە 8.58 لیرە و لە ماوەی ئەمساڵیشدا 30%ـی بەھاكەی بەرامبەر بە دۆلار لەدەستدا.

لە دوای ئەو داكەوتنەی كە بەھای لیرەی توركی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریكی تۆماری كرد. سەرۆكایەتی توركیا پارێزگاری بانكی ناوەندی لە پۆستەكەی دوورخستەوە و سەرۆكی ئیدارەی ستراتیژیەت و بودجەی لە شوێنی دامەزراند، دواتریش وەزیری دارایی توركیا كە ھاوكات زاوای ئەردۆغانە دەستلەكاركێشانەوەی خۆی راگەیاند.


PM:04:05:10/11/2020




ئه‌م بابه‌ته 302 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌