كچە كوردێكی سلێمانی بووە یەكەم كچە فڕۆكەوانی مەدەنی لە عێراق


- دوێنێ شەو كاپتن وەرتێ بابەكر لە فڕۆكەخانەی بەغدا یەكەم گەشتی فەرمی ئەنجام دا 

كاپتن وەرتێ بابەكر عەلی بووە یەكەم كچە فڕۆكەوانی مەدەنی لە عێراق و دوێنێ شەو بە فڕۆكەیەكی بۆینگ یەكەم گەشتی فەرمیی خۆی لە فڕۆكەخانەی بەغدای نێودەوڵەتییەوە ئەنجام دا.

كاپتن وەرتێ كە كچە كوردێكی لەدایكبووی ساڵی 1991ی شاری سلێمانییە، ئێستا وەكو یەكەم كچە فڕۆكەوانی فڕۆكەی بۆینگ 737-800 لە هێڵی فڕۆكەوانیی عێراق دەستبەكار بووە.


PM:06:25:30/10/2020




ئه‌م بابه‌ته 409 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌