نوێتین بەرهەمی ئایفۆن لە سلێمانی نمایشکرا

نوێترین بەرهەمی ئایفۆن لەئێستادا لەبازاڕەکانی سلێمانی بەردەستە و کۆمپانیای ئەسێ ئەو بەرەمەی خستۆتە بەردەم هەوادارانی ئەو جۆرە ئامێرە.

باوەڕ جەمال، بەڕێوەبەری مارکێتین لە کۆمپانیای ئەسێ لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانید ڕایگەیاند" لەگەڵ خستنە بازاڕی بەرهەمی نوێی ئایفۆن لە ئەمریکا کۆمپانیای ئەسێ ئەو بەرهەمەی هێناوەتە بازاڕەکانی کوردستان و لەتەوای ناوەندەکانی دەست دەکەوێت".

راشیگەیاند" ئامێرەکە بەشێوەیەکی جیاواز دروستکراوە و تابەتمەندیەکانی لەگەڵ بەرهەمەکانی پێشوتری جیاوازە لەئێستادا هەوادارانی ئەو بەرهەمە دەتوانن دەستیان بکەوێت و بیکڕن".

لەبارەی نرخی ئامێرەکانەوە لە ئێستادا ئاماژەی بەوەدا IPhone 12 64gb*    999 دۆلارە وە ‏ Pro 256gb 1445.


AM:11:09:24/10/2020




ئه‌م بابه‌ته 372 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌