فێستیڤاڵی هەنارو پایزی هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت

كۆتایی ئەم مانگە لەپارێزگای هەڵەبجەو بۆ ماوەی سێ رۆژ  ( فێستیڤاڵی هەنارو پایزی هەڵەبجە بۆ كارو بەرهەمە خۆماڵییەكان) رێكدەخرێت و جوتیاران و خاوەنكارانی ناوچەكەش بەرهەمەكانیان نمایش دەكەن.

لەو چوارچێوەیەشدا بڕیارە رۆژانی 31،30،29ی ئەم مانگە بەئامادەبوونی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم  و بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی هەڵەبجەو تۆڕی رێكخراوەكانی پارێزگاكە  لەپاركی شاری یاری هەڵەبجە دەست بە كاروچالاكیەكانی فێستیڤاڵی هەنارو پایزی هەڵەبجە بۆ كارو بەرهەمە خۆماڵییەكان بكرێت.

هاوكات  لە فێستڤاڵەكەداو بە پابەندبوون بەرێنماییە تەندروستییەكان  جوتیاران و خاوەنكارانی سنورەكە دەتوانن بەرهەمی خۆماڵیانەی خۆیان نمایش بكەن.




PM:10:26:22/10/2020




ئه‌م بابه‌ته 327 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌