هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران لەداخستنی شەقامێك ئاگاداردەكاتەوە

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە كە شەقامێكی سەرەكی بەهۆی كاركردنەوە داخراوەو شۆفێران ڕێگەی دیكە بگرنەبەر.

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەكاتەوە لەئێستادا بەهۆی كاركردن لەشەقامی سالم بەردەم بەڕێوبەرایەتی شارەوانی سلێمانی تاوەكو چوار ڕیانی سەرچنار بەربەستكراوە.

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: داوا لەشۆفێران دەكەین ڕێگای گردی ئەندازیاران یاخود ڕێگە لاوەكیەكان بۆ هاتوچۆكردن بەكاربهێنن.



AM:11:48:18/10/2020




ئه‌م بابه‌ته 426 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌