ئێران ھەوڵدەدات پارە بلۆك كراوەكانی لە عێراق بگەڕێنێتەوە

سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی ئێران رایدەگەیەنێت، لەگەڵ عێراق رێككەوتوون كە پارە بلۆك كراوەكانی ئێران بگەڕێنەوە.

عه‌بدولناسر هیمه‌تی، سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی ئێران رایگه‌یاند، لە گفتوگۆیاندا له‌گه‌ڵ بانكی ناوه‌ندی عێراق بۆ لابردنی پاره‌ بلۆك كراوه‌كانی ئێران رێككه‌وتوون و‌ به‌ زووترین كات پاره‌ بلۆك كراوه‌كان بۆ با‌نكی ناوه‌ندی ئێرانی دەگوازرێته‌وه‌.

تاوه‌كوو چاره‌كی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ بڕی 5 ملیار دۆلار كه‌ داهاتی فرۆشتنی گازی شل و كاره‌بای ئێران بوو به‌ عێراق له‌ چوارچێوه‌ی سزاكانی ئه‌مەریكا له‌ بانكی ناوه‌ندی عێراق بلۆك كرابوو.

بەپێی دوایین رێككه‌وتنی ئێران - عێراق، تاران ده‌توانێت به‌پێی پێویست هه‌ركات كه‌ بیه‌وێت ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌ بانكی ناوه‌ندی عێراق هه‌یه‌تی به‌كار بهێنت، تاوه‌كو بتوانن پێویستیه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ناوخۆیی وڵاتەكەی پێ دابین بكه‌ن.


PM:12:03:14/10/2020




ئه‌م بابه‌ته 294 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌