نرخی‌ مریشك هه‌رزان ده‌بێت

وه‌زاره‌تی‌ كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی‌ ئاوی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان چه‌ند بڕیارێكی‌ ده‌ركرد و ئیتر ته‌نیا خاوه‌ن هه‌ڵێنه‌ره‌كان ده‌توانن هێلكه‌ تروكاندن هاورده‌ بكه‌ن به‌ پێی توانای پڕۆژه‌كانیان.

وه‌زاره‌تی‌ كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی‌ ئاوی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ڕای‌ گه‌یاندووه‌، له‌ دووه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای پیشه‌سازی په‌له‌وه‌ر بڕیاردرا به‌ به‌رده‌وامیدان به‌ باجی گومرگی له‌سه‌ر هێلكه‌ی ترووكاندن، هه‌روه‌ها ته‌نیا خاوه‌ن هه‌ڵێنه‌ره‌كان ده‌توانن هێلكه‌ تروكاندن هاورده‌ بكه‌ن به‌ پێی توانای پڕۆژه‌كانیان.

وه‌ك له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باسی‌ لێ‌ كراوه‌، دووپات له‌سه‌ر دامه‌زراندنی سندووقی پاڵپشتی كه‌رتی په‌له‌وه‌ری، زیادكردنی باج له‌سه‌ر پارچه‌كانی مریشك، ئاسانكاری كرێی كاره‌با و سۆیه‌ ده‌كرێت بۆ كارگه‌كانی ئالیك، له‌ به‌رانبه‌ردا پێویسته‌ ئه‌وانیش نرخی ئالیك دابه‌زێنن بۆ ئه‌وه‌ی نرخی مریشك له‌سه‌ر هاووڵاتی كه‌م بێته‌وه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌یش كراوه‌ كه‌ پڕۆژه‌ یاسایه‌ك له‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌ بۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌كاری سه‌رپه‌رشتی پڕۆژه‌ كشتوكاڵی و ڤێتێرنه‌ریه‌كان له‌گه‌ڵ قه‌رزه‌ كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی سه‌ر پڕۆژه‌كان بكرێته‌ قه‌رزی درێژخایه‌ن بڕیاری تری كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون.


PM:04:26:30/09/2020




ئه‌م بابه‌ته 136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌