بە قەبارەی 10 ملیۆن دۆلار کەرەستەی پزیشکی و جوانکاری ئێرانی ھاوردەکردوە

وتەبێژی بەرژەوەندی گومرگەکانی ئێران رایگەیاند، بە قەبارەی 10 ملیۆن دۆلار کەرەستەی پزیشکی و بەرهەمی جوانکاریان لە ماوەی پێنج مانگدا هەناردەی 21 وڵات کردووە، کە عێراق ریزبەندی سێ یەکەم وڵاتانی هاوردەکارە.

روحوڵڵا لەتیفی، وتەبێژی بەرژەوەندی گومرگەکانی ئێران دەڵێت، ھەناردەی کەرەستە پزیشکی و بەرهەمە جوانکارییەکان لەو ماوەیەدا 13 هەزار و 765 تۆن بووە.

هاوکات ئاماژەی بەوەشدا، ئەو بەرهەمانە هەناردەکراون بریتین لە، شامپۆ، کەرەستە پزیشکییەکان، بەرهەمە جوانکارییەکان وەک پاککەرەوەی دەموچاو، پێست، نینۆک، قاچ و دەست، هەروەها چەندین بەرهەمی دیکەی پاککەرەوە و بابەتی دیکەی پاراستنی دەموچاو و چەندین کرێمی دیکەی دژە خۆر و هەویری ددان و سابوون و چەندین بەرهەمی دیکە.

روحوڵڵا لەتیفی دەڵێت، وڵاتانی هاوردەکار بریتین، لە عێراق، ئەفغانستان،بەریتانیا، ئەڵمانیا، کەنەدا، نەمسا، هۆنگ کۆنگ، کوێت، عەممان، ئیمارات، رووسیا، بەحرەین، تورکیا، ئازەربایجان، ئەرمێنیا و کازاخستان.

کە هەریەکە لە عێراق و ئەفغانستان و ئازەربایجان لە ریزبەندی یەکەمی هاوردەکارانانن.


AM:10:38:27/09/2020




ئه‌م بابه‌ته 134 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌