پێشبینیدەكرێت ئابووری جیهان بوژانەوە بەخۆوە ببینێت

رێكخراوی هاریكاری ئابووری و گەشەسەندنی جیهانی پێشبینی ئەوەدەكات  رێژەی داكشانی ئابووری لەجیهاندا لەمساڵدا تەنیا لە 4.5% بێت ،لەكاتێكدا پێشتر  پێشبینی ئەوەیكردبوو  رێژەكە لە 6% بێت .

 وەك رێكخراوەكە ئاماژەی پێكردوە پێشبینیە نوێیەكەی پەیوەندی بەباشبوونی دۆخی ئابووری چین و ئەمریكاو ئەوروپاوە هەیە.

ڕێكخراوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەگەر بێت و  رێگە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بگیرێت و دۆخەكە كۆنترۆڵ بكرێت ئەوا سەرلەنوێ ئابووریی جیهان دەست بە گەشەسەندن دەكاتەوە.

پێشتر رێكخراوەكە لەراپۆرتێكیدا بڵاویكردبووەوە، كە چین لەچارەكی دووەمی ئەمساڵدا ئابوورییەكەی بەرێژەی لە 11.5% بووە  و بەراورد بە چارەكی یەكەمی ئەمساڵی  گرووپی( بیست) گەشەكردنی بەخۆوە دیوە و هەریەك لەهیندستان و مەكسیك و باشووری ئەفریكاش تاوەكو كۆتایی ساڵی  2021ئاستی گەشەكردنی ئابوورییان بەلاوازی دەمێنێتەوە.


PM:08:13:18/09/2020




ئه‌م بابه‌ته 97 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌