ھاووڵاتییانی توركیا پەنا دەبەنە بەر كڕینی زێڕ


ھاووڵاتییانی توركیا بەھۆی داڕمانی بەھای دراوەكەیان و پەككەوتنی سیستمی دارایی، پەنا دەبەنە بەر كڕینی زێڕ .

بەگوێرەی رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، لەگەڵ كرانەوەی بازاڕی گەورە لە ئیستانبوڵ لە سەرەتاكانی مانگی حوزەیران، كە بە ناوەندی دەرەكی بازرگانی زێڕ ھەژمار دەكرێت، ھاووڵاتیانی توركیا روویان كردووەتە كڕینی زێڕ و بەھۆی داڕمانی بەھای لیرە بەرامبەر بە دۆلار و داڕمانی سیستمی دارایی وڵاتەكە، ئەو كانزا زەردە وەك پەناگەیەكی ئارام سەیردەكەن.

بەگوێرەی وەزارەتی بازرگانی توركیا، كۆمپانیاكانی تایبەت بە زێڕ و خشڵ ئاماژه‌یان داوه‌، رۆژانە فرۆشتنی زێڕ  10 ھێندە زیادیكردووە، لە كانوونی دووەمی ئەمساڵەوە تا مانگی رابردوو، توركیا بەبەھای 15 ملیار دۆلار زێڕی ھاوردەكردووە، كە بە 153% زیاترە بەراورد بە ساڵی رابردوو.


PM:06:19:15/09/2020




ئه‌م بابه‌ته 89 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌