گه‌شتی‌ نێوان هه‌رێم و ئێران ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌


حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا لە رێگەی مەرزی پەروزێخانەوە هاتوچۆی هاوڵاتیان، بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران دەستپێبکاتەوە.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 14ی‌ ئه‌یلولی‌ 2020، جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ عەلی تۆفیق سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەولەتی پەروێزخان و لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆبووەوە، بریاردرا کارئاسانی تەواو بۆ ئەو هاوڵاتی و گەشتیارانە بکرێت کە لە مەرزی پەروێزخانەوە هاتوچۆ دەکەن.

بەپێی ئەو رێکارانەی بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان لەرێگەی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە گیراونەتەبەر، کۆمپانیایەک لە مەرزەکە دادەنریت بۆ پشکنینی ئەو هاوڵاتیانەی هاتوچۆ دەکەن.

دوای تەواوکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی لە مەرزی پەروێزخان، بڕیارە بەم زوانە هاتوچۆی هاوڵاتیان دەستپێبکاتەوە.


AM:10:31:14/09/2020




ئه‌م بابه‌ته 277 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌