سلێمانی بە شاری پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە عیراق دیاریکرا

بە بڕیاری به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆژه‌ی نیشتمانی بۆ پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ له‌ عیراق، شاری سلێمانی وه‌ك شاری پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ بۆ ساڵی 2020 له‌ عێراق دیاریكرا.

عه‌مار كه‌زاز نه‌مر، به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆژه‌ی نیشتمانی بۆ پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ له‌عێراق نوسراوێكی ئاڕاسته‌ی د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی كردوه‌و دیاریكرنی شاری سلێمانیی وه‌ك شاری پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ پێ راگه‌یاندوه‌.

له‌ نوسراوه‌كه‌دا هاتوه‌ "له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌وڵه‌ نیشتمانی و مرۆیه‌یی حكومه‌تی خۆجێی ئه‌و پارێزگایه‌ بۆ دابینكردنی پێكه‌وه‌ژیان داویانه‌، بڕیاریانداوه‌ سلێمانی وه‌ك شاری پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ له‌ عیراق بۆ ساڵی 2020 ده‌ستنیشانبكه‌ن."

به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆژه‌ی نیشتمانی بۆ پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ له‌ عیراق له‌ نوسراوه‌كه‌دا وتویەتی"سلێمانی  بە هاوخەبات و کۆششە نەتەوەیی و مرۆییەکانی حکومەتی پارێزگاو گەلەکەی ده‌زانن، بەو هیوایەی هاوكاریه‌كان بۆ پشتیوانی سلێمانی زیاتربكرێت.


AM:08:27:14/09/2020




ئه‌م بابه‌ته 91 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌