ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو له‌عیراق كه‌میكردوه‌

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 12-9-2020، ئیداره‌ی زانیارییه‌كانی وزه‌ی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه‌ ، كه‌ 3 گه‌وره‌ كیڵگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌عیراق ئاستی به‌رهه‌مهێنانیان كه‌مبوه‌ته‌وه‌، ئه‌ویش وه‌ك پابه‌ند بوونێك به‌دوا رێكه‌وتننامه‌ی ئۆپێك، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌هۆكاری  بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا و كه‌مبوونه‌وه‌ی جموجوڵه‌كان كه‌ كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت دروستكردوه‌.

وه‌ك ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌ی پێكردوه‌، ئه‌و كه‌مكردنه‌وه‌یه‌ له‌هه‌ریه‌ك له‌كیڵگه‌ نه‌وتیه‌كانی رومێله‌و كیڵگه‌كانی ژماره‌ یه‌ك و دووی رۆژئاوای قورنه‌ روویانداوه‌ و له‌ماوه‌ی مانگی ته‌مووزی رابردووشدا ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو له‌عیراق  رۆژانه‌ به‌بڕی 900 هه‌زار به‌رمیل به‌به‌راورد به‌مانگی كانوونی دووه‌م كه‌میكردوه‌.

هه‌روه‌ها باس له‌وه‌شكراوه‌، كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهێنانی نه‌وت  له‌عیراق به‌ئاگاداری كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی جیهانه‌ كه‌ له‌كێلگه‌ نه‌وتیه‌كانی ئه‌م وڵاته‌دا كارده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش دیسان بارگرانیه‌كی تری ئابووریان بۆ حكومه‌تی عیراقی دروستكردوه‌.


PM:02:38:12/09/2020




ئه‌م بابه‌ته 81 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌