سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی و قەزوین لە ڕێگای ئۆنلاینەوە کۆبونەوە


سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەڕێگەی ئۆنلاینەوە لەگەڵ سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی قەزوین کۆبۆ بووە.

سەرۆکی ژووری بازرگانی قەزوین، سوپاسی سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی کرد بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی کۆبونەوە و باسکردنی رەوشی بازرگانی و پەیوەندیەکانی نێوان هەردولا تابتوانن کاری زیاتر پێکەوە بکەن.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەکۆبونەوە ئۆنلاینەکەیدا رایگەیاند: ژوورەکەمان پرۆتۆکۆڵی لێکتێگەشتنی لەگەڵ شاری قەزویندا هەیە بۆئەنجامدانی کاری بازرگانی و پیشەسازی دروستکردنی پەیوەندیەکی بەهێز وە توانیومانە کاری هاوبەش ئەنجامبدەین و بازرگانانمان بتوان لەگەڵ خاوەنکارانی ئەو شارە پەیوەندی ببەستن و کاری هاوبەش ئەنجام بدەن.

راشیگەیاند: لەئێستادا بازرگانانی هەرێمی کوردستان گرنگی تەواو دەدەن بەکوالێتی و باشی ئەوکاڵایانەی هاوردەی دەکەن بۆیە پێویستە بەرهەم هێنەرانی کاڵا لەشاری قەزوین گرنگی بەکوالێتی بەرزی کاڵاکانیان بدەن.

لایخۆشیەوە سەرۆکی ژووری بازرگانی قەزوین رایگەیاند: هەموو هەوڵێکیان بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیە بازرگانیەکان و بەهێزکردنی کاری هاوبەشی نێوان هەردولامانە ئێمەش بەردەوام هەوڵدەدەین کوالێتی بەرهەمەکان بەرزبێت تاكو هاووڵاتیان زیانیان پێنەگات.


PM:02:28:10/09/2020




ئه‌م بابه‌ته 195 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌